
ئابڕوو، ئابڕوو، ئابڕوو!
به من بڵێ تۆ چیت؟ تۆ کێیت و له کوێ وه هاتووی؟
تۆ چیت ئابڕوو! که هه‌ر له هه‌وه‌ڵ رۆژانی مناڵیما چه‌پۆکی سه‌رسه‌رم بویت و هۆی ده‌ردوژانی دایکم بووی
ده پێم بڵێ! بۆ چی دایکم له به‌ر دڵت هه‌میشانه ڕووی خۆی ئه‌ڕنی و له خۆی ئه‌دا؟
به من بڵێ تۆ چیت! وا له به‌ر تۆ، هاوسا له هاوسا ده‌ترسێ و دۆست له دۆست و خوشک له برا و پیاو و ژنان له
یه‌کتری!
وه‌بیرم دێته‌وه ئابڕوو!
ئه‌و کاته که کچۆله‌یه‌ک زیاتر نه‌بووم وا له به‌ر تؤ، چیها که لێدانم نه‌خوارد، چیها که دژوێنم نه‌بیست
له به‌ر تۆ، نه‌مده‌توانی ده‌نگ هه‌ڵێنم، له‌ته‌ک کوڕان کایه بکه‌م، یا کراسی کورت بپۆشم و گه‌وجی بکه‌م. نه‌مده‌توانی که قونم خورا بی خورێنم.
وه‌بیرت دێ ئابڕوو!
ئه‌وکاته که میمکه‌زاکه‌م، ره‌زای به شوی پیاوێک دا که، لێی بێزار بوو، هه‌ر له به‌ر تۆ نه‌ک ناوی ترشاوی لێ نێن،. ئیتر چی بڵێم له رۆژانی تری داهاتووی ئه‌م!
وه بیرم دێ که شاهید بووم چۆن گه‌وره‌کانی خزم و که‌س، گشت له به‌ر تۆ نیوه‌گیان بوون، له‌رزه که‌وتبۆ ئه‌ندامیان، ئه‌وکاته که کچی پوورم له هه‌ڵای دا که کچ نیه و ناشی هه‌وێ که سه‌رمایه‌ی کچێنی خۆی به هاوسه‌ری داهاتوو ی‌و به‌هاوژینی خۆی بفرۆشێ
وێڵ که ئیتر که چیهای بۆ ئه‌مه نه‌چێشت. بژی بۆ کچه پوره‌که‌م، بژی!
له حاڵی خۆم بێژه و وه‌بیرت بێنه‌وه ئابڕوو!
ئه‌و کاته که په‌ڵه خوێنی مانگانه‌که‌م له سه‌ر لیباسم تکا بوو و که‌سێ له ناو میوانی دا ئاگاداری ئه‌وه‌م ئه‌کا. وه‌ی که له‌م کاته‌دا ئاواتم خواست زه‌وی زاری بکاته‌وه و قوتم بدا.
ئه‌بینی ئابڕوو که چۆن سه‌ر ئه‌سپارده‌ی تۆ بووم که مه‌رگی خۆم به ئاوات خواست ته‌نیا له به‌ر په‌ڵه‌خوێنێ.
ئاخر ده‌پێم بڵێ! ئه‌م وره‌ت له کوێ هێناوه که وا به سه‌رمان دا زاڵ و داسه‌پاوی؟ ده پێم بڵێ!
بروانه خۆت که چۆن هۆکاری هه‌زاران مه‌رگ و قه‌تڵی ناموسیت بۆمان ساز داوه.
چیها ژن و کچ و ته‌نانه‌ت پیاوانت قوربان کردۆ، قوربانی خۆت!
ده بۆم بڵێ که رازی گه‌وره هێزی تۆ بۆ من سیحره،
له پێناو تۆ که ته‌نانه‌ت، ڕووناک بیران و پێشره‌وانی کۆمه‌ڵیش کۆیله‌و یه‌خسیری هێزی تۆن
که ئه‌وانیش بۆ خۆ پاراستنیان له تۆ به‌ده‌یان جار درۆئه‌که‌ن، خۆ ئه‌نوێنن و دائه‌پوشن و ڕیائه‌که‌ن.
تۆ که وه‌ها ترس و خۆفت له ناخی گیانمان خستوه که له هیچکام له ده‌سه‌ڵات دارانی تر، وه‌کوو سیا، وه‌ک مافیا، ساواک، کاگێبێ ، حیزب الله و ئه‌لقاعیده نه‌ترساوین
تۆ ده‌زانی چ ژیرانه له کاتێک دا به ئه‌خلاق و داب و نه‌ریت و رێگه و شوێن خۆت ئه‌نوێنی، هۆی زۆرترین ده‌رد و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئێمه هه‌ی؟!
ئاخ، ئاخ، ئابڕوو که من چه‌ند ئێره‌یی ئه‌به‌م به هێزو به توانایی تۆ.
به‌ڵام ئێسته، بڕوانه بۆ ده‌گ مه‌نی و جینایه‌تی خۆت که چیت پێ کردووم ئابڕوو، که به‌م جێگه‌یه‌ت گه‌یاندووم که ته‌نانه‌ت له کاتی ته‌نیایی خۆشما، ئه‌و کاته ی وا هیچ هێزێک و که‌س له به رامبه‌رما نیه،
دیسانیش ترسم له تۆیه و خۆفم هه‌یه. وه‌ها سه‌ر ئه‌سپارده‌یه‌کم و که‌سایه‌تیم به شێوه‌یه‌ک له مێشکم شوورا‌وه‌ته‌وه و له ناخه‌وه و له‌ده‌ره‌وه ده‌ست لێدراوه که ته‌نانه‌ت کاتێ که‌سێ له ته‌کمانێ، منی من و منی خۆم، هۆی سه‌رکوت و هۆی کوشتنی داخوازه‌کانی ناو منه. هه‌ر کاتێکیش به هۆی دڵخواز و هه‌ستی خۆم، ته‌نها هه‌نگاوێک هه‌ڵگرم، وه‌ها گرفتاری، ده‌ردی ویژدان و په‌رۆشی، هه‌ستی په‌شیمانی ئه‌بم،
که هه‌ستی گوناه و جورم، بۆ چرکه‌یه‌ک وێڵم ناکا.
ده‌بینی ئابڕوو که تو چیت به سه‌ر هێناوم، ده‌بینی؟
ببارێن ئه‌ی شه‌لاقه‌کانی به‌ندی خانه‌ی ئه‌وین بۆ جارێکی تر به سه‌رما که سوکنایی ده‌ردی ئێوه پتر له و ده‌ردانه‌ن که من له کێشه‌ی روح و ڕۆانی خوم داکێشام.
ئه‌و کاته که ئه‌وینداری یه‌کێ له دۆستانم بووم و له ترسی تۆ له ته‌نیشتی دا نه‌نیشتم، له ته‌کیا سه‌مام نه‌کرد و له گه‌ڵی نانم نه‌خوارد، قسه‌م نه‌کرد و ته‌نانه‌ت له حه‌سره‌تی نیگاهێکی دامامه‌وه و له دوایش دا هه‌سته‌که‌م کوشت.
ببارێن به‌سه‌رم دا دووباره که ده‌رده‌کانی ئێوه، هێورتر بوون له‌و کاته که باوکم ده‌ی ویست خۆی بهاوێته سه‌ر لاقم بۆ پاراستنی شان و پۆزی بنه‌ماڵه، تا له‌ته‌ک ئه‌م که‌سه که من خۆشم ئه‌ویست، هاوسه‌ری و زه‌ماوه‌ند نه‌که‌م، ئه‌وسا
به بۆنه‌ی ده‌رچوون له قسه‌ی، بۆ چه‌ندین ساڵ هه‌ڵاوارده‌یی و فه‌قیری و ژان ته‌نیاییم ڕه‌کێش کرد.
ئاخ دیسان بۆ ئه‌و کاته‌ی له ته‌ک هه‌بوونی هاوسه‌رم، ئوگری پیاوێ ژن و مناڵ دار ئه‌بم که بۆ چاو پیکه‌وتنێکی چرکه چرکه کاتم ئه‌بژارد، هه‌ر له‌و کاته‌ش له دیتنی خۆم ئه‌بوارد و هه‌ڵ ئه‌هاتم. به‌ڵام هێنده له دووبه‌ره‌کی ده‌رونما و له
ناو تاسه و ماخولیا دا غه‌رق ببووم که نه‌خۆشی سه‌رشێتیم گرت.
ئه‌رێ ئابڕوو، چی بڵێم له ناخی خۆ کوشتنه‌کان و که‌س کوشتنه‌کان که خۆت هه‌ر رۆژ زیاتر له من ئه‌یان بینی.
به‌ڵام له‌وانه تێپه‌رین وه‌ره که‌مێکیش پێ بکه‌نین ئابڕوو
بۆت باس بکه‌م له‌و رۆژانه‌ی ڕواڵه‌تی من چه‌نده بۆت پیکه‌نینی بوو.
وه‌بیرت ماوه ئابڕوو
ئه‌و رۆژانه‌ی که تازه هاتبومه ئیره ( ئاڵمان) چۆن له دووکانه جۆر به جۆره‌کان به تامه‌زرۆیی و به پرتاو، له دووی مه‌جه‌له و فیلمی سێکسی ئه‌گه‌رام
ناشیاوانه، ئه‌ولاو ئه‌ولای خۆم سه‌یر ئه‌کرد تا نه‌وه‌ک که‌سێ بم بینێ و ئه‌وسا له شه‌قامه‌کانی سه‌نت پاولی له‌م سێکس شاپ بۆ ئه‌م سێکس شاپی تر ئه‌چووم و سه‌ر شێواو له چوار ده‌روی خۆم ئه ڕوانی.
پێکه‌نینی بوو ڕواله‌تم، ئه رێ پێت وا نێ ئابروو؟!
یا ئه‌و رۆژه‌ی له ناو کۆری هاوڕێ کانم به وپه‌ڕی فیز و ئیفاده، له سه‌روه‌ت و ماڵی فره و پله و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆم ئه‌دوام، هه‌روا گاڵته‌م به کرین له لیدل ئاڵدی و فلۆمارک ئه‌کرد، به‌ڵام هه‌ر له هه‌مان کات دا، بۆ وه‌رگرتنی که‌مێ زیاتر،له دایره‌ی دابین کردنی کۆمه‌ڵه، خۆم له غه‌ریبی و فه‌قر و لاوازی ئه‌دا و له‌م و له‌و ئه‌پارامه‌وه.
پێکه‌نینی بوو رواڵه‌تم، ده‌نا؟!
یاخۆ وه‌بیرت دێته‌وه ئه‌و رۆژه که له به‌ر پێکه‌نین ئه‌مردی؟ ئابڕوو!
ئه‌و کاته که من له حه‌مامی سۆنادا له ته‌ک پیاوێکی ئاشنا ڕوبه‌ڕو بووم، له ترسی تۆ قیژاندم و نه‌مده‌زانی به ده‌ستی خۆم کام به‌ش له گیانم داپۆشم. وه‌بیرته چۆن پێئه‌که‌نیت به ڕواڵه‌تی سوره‌وه بووم که سوورتر بوو له‌و کاته که له سۆنای نه‌وه‌د ده‌ره‌جه ده‌هاتمه ده‌ر.
ئه‌رێ پێکه‌نه! ئابڕوو! پێکه‌نه که تۆ به منی نه‌زان دیسانیش ساڵها پیئه‌که‌نی.
ئه‌رێ ئابڕوو، ده‌رد زۆرن و پێکه‌نینی تاڵیش له من پتر.
به‌ڵام ئه‌وشته که تێیدا ماوام، ڕه‌ها بوون له تۆ و له ترس و وه‌حشه‌تی تۆیه !
چ دژواره به‌ڵام ئه‌مه، چ دژوار!
له به‌روه که ئه‌م دیارده، ده‌نگ دان به خۆ، له پله‌ی هه‌وه‌ڵ دائه‌نێ و ئه‌مه ئه‌کاته رێ نوین، که هه‌ر بۆخۆت به‌و هه‌ر بۆ خۆت!
بیکه هه‌ر ئه‌وشته که بۆ خۆت ئه‌ته‌وێ و له دڵت دێ و په‌رژین بگره بۆ ئه‌م شته، که که‌سانی تر له باره‌ت دها بیر ئه‌که‌ن.
سه‌خته‌و ئێجگار دژوار، ئابڕوو!
به‌ڵام من بڕوا‌م ئه‌مه‌یه که ڕۆژێ دێ، ئێمه هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌یه‌که‌وه، په‌رده‌ی تۆ ئه‌درین و له ناخی دڵ و گیانه‌وه هاوار ده‌که‌ین: ئێمه ئابڕوومان ناوێ
ئه‌م په‌رده و په‌رژینانه‌مان ناوێ.
ئێمه ڕزگاری ڵه خوده‌ی خۆ کوشتن و یه‌کتر کوشتنه‌کان مان ئه‌وێ
هه‌ر له‌به‌ر وه‌ش، رۆژی ئێمه، بۆ هه‌میشه و بۆ یه‌کجاری، ئابڕوو! سی ته‌ڵاقه‌ت ئه‌که‌ین، سێ ته‌ڵاقه.
له کتێبی عاده تی؟! عاده تی؟! عاده تی؟! زیبا ناوه ک
08 . 06 . 20 Ziba Nawak Hamburg وه‌رگێڕ گزینگ قازی 2010/6/1